ئایا جیهان لەبەر دەستی کێ دایە؟
ئایا پێتوایە لەبەر دەستی...
خودا؟
مرۆڤایەتی؟
کەسێکی تر دایە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«هەموو جیهان لەژێر دەستی خراپەکار شەیتان دانراوە.»—١ یۆحەننا ٥:١٩.
«ڕۆڵەی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت، تاکو کارەکانی ئیبلیس تێک بدات.»—١ یۆحەننا ٣:٨.
ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی هەیە
ئەم وەڵامە لێکدانەوەیەکی ژیرانەیە بۆ ئەو گیروگرفتانەی کە لە جیهاندا هەن.—بینین ١٢:١٢.
هۆکارە بۆ ئەوەی بڕوا بکەین کە ئەم جیهانەی ئێمە باشتر دەبێت.—١ یۆحەننا ٢:١٧.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بەلانی کەم لەبەر سێ هۆکار:
فەرمانڕەوایەتی شەیتان دادی بەسەردا دراوە. یەهوە بڕیاری داوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دەستەڵاتەی شەیتان بهێنێ کە بەسەر مرۆڤایەتیدا هەیەتی. خودا بەڵێن دەدا هەموو ئەو خراپی کاولبووییە چاک بکاتەوە کە شەیتان هێناوییەتە کایەوە.—عیبرانییەکان ٢:١٤.
خودا، عیسای مەسیحی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بە سەر جیهاندا فەرمانڕەوایەتی بکا. فەرمانڕەوایەتی عیسا جیاوازییەکی تەواوی هەیە لەگەڵ ئەو فەرمانڕەوا ستەمکار و خۆپەرستە کە ئێستا بەسەر جیهاندا فەرمانڕەوایەتی دەکات. سەبارەت بە پادشاهێتی عیسا، خودا بەڵێن دەدات: «بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە... گیانیان لەستەم و توندوتیژی دەکڕێتەو».—زەبوور ٧٢:١٣، ١٤.
خودا هەرگیز درۆ ناکات. لە زۆر شوێنی پەرتووکی پیرۆزدا نووسراوە: «خودا هەرگیز درۆ ناکات.» (عیبرانیەکان ٦:١٨) کاتێ یەهوە بەڵێنی شتێک دەدات، هەروەک ئەوە وایە شتەکە هاتبێتەدی. (ئیشایا ٥٥:١٠، ١١) «ئێستا سەرۆکی ئەم جیهانە دەکرێتە دەرەوە!» —یۆحەننا ١٢:٣١.
بۆ بیر لێکردنەوە
پاش ئەوەی کە فەرمانڕەوای ئەم جیهانە لادەبردرێ، جیهان چۆن دەبێ؟
پەرتووکی پیرۆز لە بەشەکای زەبوور ٣٧:١٠، ١١ و بینین ٢١:٣، ٤دا وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.