پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ت-‏٣٦ لاپهڕهکان ١-‏٤
  • پاشایە‌تی خودا چییە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • پاشایە‌تی خودا چییە؟‏
  • پاشایە‌تی خودا چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • تۆ چۆن دە‌ڕوانیتە داهاتوو؟‏
    تۆ چۆن دە‌ڕوانیتە داهاتوو؟‏
  • ئایا جیهان لە‌بە‌ر دە‌ستی کێ دایە؟‏
    ئایا جیهان لە‌بە‌ر دە‌ستی کێ دایە؟‏
  • ئایا مردووە‌کان دە‌توانن جارێکی دیکە بژینە‌وە؟‏
    ئایا مردووە‌کان دە‌توانن جارێکی دیکە بژینە‌وە؟‏
  • ئایا ئازارە‌کان هە‌رگیز کۆتاییان پێدێ؟‏
    ئایا ئازارە‌کان هە‌رگیز کۆتاییان پێدێ؟‏
زیاتر چاولێکە
پاشایە‌تی خودا چییە؟‏
ت-‏٣٦ لاپهڕهکان ١-‏٤
خە‌ڵکی زۆر نە‌تە‌وە‌ی جیاواز دە‌پاڕێنە‌وە بۆئە‌وە‌ی پادشایە‌تی خودا بێت

پاشایە‌تی خودا چییە؟‏

ئایا دە‌ڵێیت.‏.‏.‏

  • شتێکە لە‌ناخی دڵتدایە؟‏

  • تە‌نها وتە‌یە‌کی هێماییە؟‏

  • فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کی ئاسمانییە؟‏

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ

‏«خودای ئاسمان پاشایە‌تییە‌ک بە‌رپا دە‌کا کە هە‌رگیز بنبڕ نابێت»—‏دانیال ٢:‏٤٤.‏

‏«کوڕێکمان دە‌بێت کوڕێکمان پیدە‌درێت سە‌رکردایە‌تی دە‌کە‌وێتە‌سە‌ر شانی»—‏ئیشایا ٩:‏٦.‏

ئایا ئە‌وە‌بۆ تۆ چ واتایاکی هە‌یە؟‏

  • فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کی ڕاستودروست کە تۆ خۆت سوودی لێ وە‌ردە‌گری.‏—‏ئیشایا ٤٨:‏١٨،‏ ١٩.‏

  • لە‌جیهانی داهاتوودا،‏ ژیان کامە‌رانی و تە‌ندرووستی تە‌واوی تێدا دە‌بێ.‏—‏ئاشکراکردن ٢١:‏٣،‏ ٤.‏

خە‌ڵکی سە‌یران دە‌کە‌ن و لە‌ژێر فە‌رمانڕە‌وایی خودادا چێژ لە‌ژیانی بە‌هە‌شتی سە‌ر ڕووی زە‌وی وە‌ردە‌گرن

ئایا بە‌ڕاستی دە‌توانین باوە‌ڕ بە‌وە بکە‌ین کە‌پە‌رتووکی پیرۆز دە‌یفە‌رمووێ؟‏

بە‌ڵی،‏ بە‌لانی کە‌م لە‌بە‌ر دوو هۆ:‏

  • عیسای مە‌سیح نیشانی دا کە پادشایە‌تی خودا چی بە‌دیدهێنێ.‏ عیسا قوتابییە‌کانی فێرکرد بپاڕێنە‌وە تاکو پاشایە‌تی خودا بێت و تا خواستی خودا لە‌سە‌ر زە‌وی پە‌یڕە‌و بکرێت.‏ (‏مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠)‏ عیسا دە‌ریخست چۆن ئە‌و پاڕانە‌وە‌یە وە‌ڵامدرایە‌وە.‏

    کاتێ عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی بوو،‏ برسییە‌کانی تێر کرد،‏ نە‌خۆشە‌کانی چاککردە‌وە،‏ هە‌روە‌ها مردووە‌کانی زیندوو کردە‌وە!‏ (‏مە‌تتا ١٥:‏٢٩-‏٣٨؛‏ یۆحە‌نا ١١:‏٢٨-‏٤٤)‏ عیسا وە‌ک فە‌رمانڕە‌وای داهاتووی پاشایە‌تی خودا،‏ پێشە‌کییە‌کی نایابی نیشاندا لە‌وە‌ی کە پاشایە‌تییە‌کە بۆ هاوکارانی دە‌یهێنێتە‌دی.‏—‏ئاشکراکردن ١١:‏١٥.‏

  • بارودۆخە‌کانی جیهان دە‌یسە‌لمێنن کە پاشایە‌تی خودا بە‌مزووانە دێت.‏ عیسای مە‌سیح پێشبینی کرد کە پێشئە‌وە‌ی پاشایە‌تییە‌کە ئاشتی بێنێتە سە‌رزە‌وی،‏ ئە‌م جیهانە‌مان ڕووبە‌ڕووی بە‌ڵای شە‌ڕ و قە‌توقوڕی بوومە‌لە‌رزە دە‌بێتە‌وە.‏—‏مە‌تتا ٢٤:‏٣،‏ ٧.‏

    ئێمە لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا ئە‌م بارودۆخانە دە‌بین.‏ کە‌واتە دە‌بێ متمانە‌مان هە‌بێ کە پاشایە‌تی خودا بە‌مزووانە کۆتایی بە‌هە‌موو ئە‌و جۆرە‌کێشانە دە‌هێنێ.‏

بۆ بیرلێکردنە‌وە

زە‌وییە‌کی نایاب کە‌لە‌لایە‌ن فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خوداوە‌بە‌ڕێوە‌دە‌چێ

لە‌ژێر فە‌رمانڕە‌وایە‌تی پاشایە‌تی خودا ژیان چۆن دە‌بێ؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە‌دە‌داتە‌وە‌لە زە‌بوور ٣٧:‏٢٩ و ئیشایا ٦٥:‏٢١-‏٢٣.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share