بیروبۆچوونت سەبارەت بە پەرتووکی پیرۆز چییە؟
ئایا تۆ دەڵێی کە ئەوە...
پەرتووکی دانایی مرۆڤە؟
پەرتووکی چیرۆکو ئەفسانەکانە؟
وشەی خودایە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«هەموو کتێبی پیرۆز بەوەحی لە خودا هاتووە.»—٢ تیمۆساوس ٣:١٦.
ئەمە بۆ تۆ چ واتایەکی هەیە
وەڵامی ئاسوودەبەخشە بۆ ئەو پرسیارە گرنگانەی دەربارەی ژیان لە ئارا دان.—پەندەکان ٢:١-٥.
ڕێنمایی باوەڕ پێکراوە کە لە ژیانی هەموو ڕۆژێکماندا پێویستن.—زەبوور ١١٩:١٠٥.
هیوای ڕاستەقینەیە بۆ داهاتوو.—ڕۆما ١٥:٤.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بە لانی کەم لەبەر سێ هۆکار:
گونجاوی ئەم پەرتووکە سەرسوڕهێنەرە. پەرتووکی پیرۆز لە ماوەی ١٦٠٠ ساڵدا بە هۆی ٤٠ کەسی جیاوازەوە نووسرا. زۆربەی ئەو کەسانە هەرگیز یەکتریان نەبینیبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەموو بەشەکانی پەرتووکی پیرۆز لەگەڵ یەکتردا گونجاونو ئاماژە بۆ یەک بابەتی سەرەکی دەکەن.
مێژوی ڕاستودروست. واپێدەچێ کە مێژونوسانی جیهان هەمیشە شکستەکانی خەڵکی خۆیان دادەپۆشن. بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا نووسەرانی پەرتووکی پیرۆز ڕاستبێژانە شکستەکانی خۆیانو نەتەوەکەیان تۆمار کردووە.—٢ هەواڵی ڕۆژان ٣٦:١٥، ١٦؛ زەبوور ٥١:١-٤.
پێشبینی بڕواپێکراو. پەرتووکی پیرۆز پێشبینی ڕووخانی شاری بابلی کۆن دەکات ئەویش ٢٠٠ ساڵ بەر لەوەی کە ڕوو بدات. (ئیشایا ١٣:١٧-٢٢) ئەم پێشبینییە نە تەنها شێوەی ڕووخانی بابلی باس کردبوو بەڵکو ناوی داگیرکەرەکەشی هێنابوو!—ئیشایا ٤٥:١-٣.
ژمارەیەکیتری پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە هاتوونەتەدی، بەڵام ئایا ئەمە هەر ئەوە نییە کە لە وشەی خوداوە چاوەڕوان دەکرێ؟—٢ پەترۆس ١:٢١.
بۆ بیر لێکردنەوە
وتەی خودا بە چ شێوەیەک دەتوانێ ژیانت باشتر بکا؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨ و ٢ تیمۆساوس ٣:١٦، ١٧دا دەداتەوە.