کلیلی بەختەوەری ژیانی خێزان چییە؟
ئایا تۆ پێتوایە...
خۆشەویستییە؟
پارەیە؟
یان شتێتکی دیکەیە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی کە گوێ لە وشەی خودا دەگرن و دەیپارێزن.»—لۆقا ١١:٢٨.
ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی هەیە
دۆزینەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە.—ئەفسۆس ٥:٢٨، ٢٩.
چێژ وەرگرن لە ڕێز لێنانێک کە لە قوڵایی دڵەوە بێ.—ئەفسۆس ٥:٣٣.
هەبوونی ئاساییشێکی ڕاست.—مەرقۆس ١٠:٦-٩.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بە لانی کەم لەبەر دوو هۆکار:
خودا دامەزرێنەری ژیانی خێزانییە. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ کە یەهوە خودا یەکەم ژنو مێردایەتی مرۆڤی دامەزراند. (پەیدابوون ٢:١٨-٢٤) بە واتایەکیتر، بنەمای خێزان سەریهەڵدا، چونکە یەهوە ئەمەێ دروست کرد. ئایا بۆچی ئەوە زۆر گرنگە؟
سەرنج بدە: گەر تۆ چێشتێکی خۆشو بەتامت خواردبێو بتهەوێ بزانی ئەو خواردنە لەچی دروستکراوە، پرسیار لە کێ دەکەی؟ شتێکی ئاساییە لەو کەسە پرسیار دەکەی کە خواردنەکەی دروست کردووە.
هەر بە هەمان شێوە، بۆ زانینی هۆکارەکانی بەختەوەری ژیانی خیزان، کارێکی جوان دەکەین گەر هانا بۆ یەهوە ببەین، ئەو کەسەی کە ژیانی خێزانی دامەزراند.
خودا بایەخ بە تۆ دەدا. کاری ژیرانە ئەوەیە کە خێزانەکان بەدوای ئامۆژگارییەکانی یەهوەدا بگەڕێن، ئەو ئامۆژگارییانەی کە لە ڕێگای وشەکەیەوە داوییەتیە دەستەوە. بۆچی ژیرانەیە؟ «چونکە ئەو بایەختان پێ دەدات.» (١ پەترۆس ٥:٦، ٧) یەهوە هەمیشە لە دڵییەوە باشترین شتی بۆ تۆ دەوێ و ڕێنماییەکانی هەمیشە بە کەڵکن!—پەندەکان ٣:٥، ٦؛ ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨.
بۆ بیر لێکردنەوە
ئایا تۆ چۆن دەتوانی ببی بە مێردێک، ژنێک یان دایکو باوکێکی باش؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارانە لە بەشەکانی ئەفسۆس ٥:١، ٢ و کۆلۆسی ٣:١٨-٢١دا دەداتەوە.